Posts

Showing posts from February, 2023

گرینگی فێربوونی زمانی بیانی

Image
  شاره‌زابون و فێربوونی ، وه‌ک ناسنامه‌ی کۆمه‌ڵگا له‌ پرۆسه‌ی فێرکردنی زمان ، نه‌ک ته‌نها کاریگه‌ره‌، به‌ڵکو پێویستییه‌کی هه‌میشه‌ییه‌ و حاشاهه‌ڵنه‌گره. بۆ فێربوونی زمانی دووه‌م ده‌توانرێت چه‌ند ڕێگا و ڕێکاریی جیاواز بكرێته‌ به‌ر چاو، یه‌کێک له‌و ڕێگایانه‌ی که‌ ڕۆڵی به‌رچاوی هه‌یه‌، له‌ زیاتر فێربونی زمانیدووه‌م ئاشناکردنی فێرخوازه‌ به‌ که‌لتووری ئه‌و زمانه‌ی که‌ ده‌ی هه‌وێ، له‌م لایه‌نه‌وه‌ هه‌وڵدراوه‌ به‌ ئاوڕدانه‌وه‌ له‌ هه‌ردوو باری زمان و که‌لتوور كه‌ په‌یوه‌ندی نێوانیان وكاری گه‌ری هه‌ردووکیان له‌سه‌ر یه‌کتر، به‌تایبه‌ت پێگه‌ی که‌لتوور له‌ پرۆسه‌ی فێرکردنی زمانی دووه‌م وخستنه‌به‌رده‌ستی چه‌ندین ڕێکاری زمانیی بۆ فێربوونی که‌لتووری زمانی بیانی ، ئاسان كاری بکرێت بۆ‌ باشتر فێربوونی فێرخوازانی زمانی بیانی . ناساندن و خستنه‌ڕوی که‌لتوور و پیشاندانی ڕه‌گه‌زه‌کانی، باسکردنی زمان وه‌کو ڕه‌گه‌زێکی که‌لتوور و خستنه‌روو  په‌یوه‌ندی و په‌یوه‌ستی نێوان زمان و که‌لتوور له‌ چوارچێوه‌ی نه‌ته‌وه‌ و کۆمه‌ڵگادا، به‌شێوه‌ك نه‌ زمان بێ که‌لتوور ده‌بێت و نه‌ که‌لتووریش بێ زمان، ده‌توانێت ...

لێنزێكی تێڵسكۆپی بۆ چاوی مرۆڤ دروست ده‌كرێت

Image
  تیمێكی بۆ توێژینه‌وه‌ و به‌دواداچونی نێوده‌وڵه‌تی رایگه‌یاند، به‌شێوه‌یه‌كی كرده‌ییانه‌ ده‌ستیان به‌ هه‌نگاوه‌كانی دروسكردنی لێنزێكی به‌هێز بۆ چاوه‌كانی مرۆڤ كردوه‌ كه‌ تاوانای هێنانه‌ پێشه‌وه‌ی شته‌ دوره‌كانی بۆ سێ هێنده‌ هه‌یه‌، راسته‌وخۆ له‌سه‌ر گلێنه‌ی چاوان داده‌نرێت و وه‌ك تێڵسكۆپێكیش بۆ بینی روی مانگ به‌شێوه‌یه‌كی زۆر رون كارده‌كات. تۆڕی هه‌واڵی  Extreme Tech  بۆ زانیارییه‌ ته‌كنه‌لۆژییه‌كان له‌سه‌ر زاری تیمێكی نێوده‌وڵه‌تی بۆ توێژینه‌وه‌ و به‌دواداچون بڵاویكرده‌وه‌، تیمه‌كه‌ یه‌كه‌مین هه‌نگاوی كرده‌ییان بۆ دروستكردنی لێنزێكی بۆ گلێنه‌ی چاوه‌كانی مرۆڤ ده‌ستپێكردوه‌ كه‌ له‌ رێگه‌یه‌وه‌ بینی سه‌ر روی مانگ به‌شێوه‌یه‌كی زۆر باش ئاسان دەکات. به‌كارهێنانی لێنزه‌كه‌، ئاستی بینینی شته‌ دوره‌كان بۆ سێ هێنده‌ زیاده‌كات ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، كاتێك ئه‌م لێنزانه‌ به‌كارده‌هێنینت، ده‌كرێت ئاستی هێنانه‌ پێشه‌وه‌ی شته‌ دوره‌كان سێ هێنده‌ زیادبكه‌یت و ئه‌مه‌ش رێگا بۆ به‌كارهێنه‌رانی خۆش ده‌كات تا بتوانن سه‌ر روی مانگ، دیارده‌كانی خۆرگیران و مانگگیران به‌شێوه‌یه‌كی زۆر رون ببین...

خوێندنەوەی زیاتر بۆ خۆناسینە ؟

Image
  بەڵێ بۆ خۆ ناسینە چونکە کاتێک کە کتێبێک دەخوێنیتەوە ڕێ بە کتێبەکەش دەدەی بتخوێنێتەوە ، ئێ خۆ کە کتێبەکە دەکەیتەوە تەنها کتێبەکە نیە کە دەکرێتەوە ! خۆشت دەکرێتەوە تۆ ئەو دەخوێنیتەوە و ئەویش تۆ دەخوێنێتەوە و پێت دەڵێ دەڵێت تۆ کێیت و چیت، بۆیە ئەوەی ناخوێنێتەوە نامۆیە بە خۆی لە هەموو خوێندنەوەیەکدا دوو هەست و بیر بەهاوتەریبی یەکتر تێ دەپەڕن ،   هەست و بیری خوێنەر و هەست و بیری نووسەر ، ئێدی خوێنەر نووسەر دەخوێنێتەوە و نووسەریش خوێنەر دەخوێنێتەوە٠ نووسەر ڕێ بە تۆی خوێنەر دەدەات کتێبەکەی بکەیتەوە و بیخوێنیتەوە ،   بەڵام هاوکات هەر لەڕێی کتێبەکەیەوە ئەویش تۆ دەخوێنێتەوە لە هەمووی گرنگتر ئەوەیە کە تۆی خوێنەر گوێ بیستی هەردوو خوێندنەوەکە دەبیت، هی خۆت بۆ ئەو هی ئەویش بۆ تۆ     ( ڕێبین انوه‌ر )

كۆمپانیای ئاپڵ كاتژمێری زیره‌كی Apple Watch Series 8 له‌ ئیڤێنتێكدا راگه‌یاند

Image
  كۆمپانیای ئاپڵ له‌ ئێڤێنتێكی تایبه‌تدا كه‌مێك به‌ر له‌ ئێستا رایگه‌یاند، كاتژمێری زیره‌كی Apple Watch Series 8 به‌چه‌ندین تایبه‌تمه‌ندی نوێوه‌ به‌رهه‌مهێناوه‌ و به‌تایبه‌ت له‌و ڕوه‌ی کە دژ به‌ خۆڵ، ئاوه‌ و توانای شكانیشی تێیدا به‌رزكراوه‌ته‌وه‌ و هه‌روه‌ها، نرخه‌كه‌ی له‌ 399 دۆلاره‌وه‌ ده‌ستپێده‌كات و 16ی ئه‌م مانگه‌ به‌رده‌ست ده‌بێت. كۆمپانیای ئاپڵ رایگه‌یاند، به‌ به‌ره‌و پێشبردنی چه‌ند به‌رهه‌مێكی تایبه‌ت به‌ كۆمپانیاكه‌یان ده‌سپێشخه‌ری و په‌ره‌پێدانیان بۆ به‌ره‌هه‌مه‌كیانی تایبه‌ت به‌ كۆمپانیاكه‌یان كردوه‌ به‌ تایبه‌ت له‌ Apple Watch Series 8 و Apple Watch 8 ultra به‌تایبه‌ت له‌ تایبه‌تمه‌ندییه‌ نوێیه‌كانیدا. دژ به‌ خۆڵ و ئاوه‌ و توانای شكانیشی تێیدا به‌رزكراوه‌ته‌وه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، Apple Watch Series 8 ئاسانكارییه‌كی زۆری بۆ ژیانی هاوڵاتیان كردوه‌ و شێوه‌ و چۆنیه‌تی دیزاینیكردنی به‌شێوه‌یه‌كی سه‌رجڕاكێش رێگه‌ به‌ به‌كارهێنانی ده‌دات به‌شێوه‌یه‌كی باشتر سود له‌م كاتژمێره‌ زیره‌كه‌ وه‌ربگرن كه‌ به‌شێوه‌كی سه‌رنجڕاكێش دژ به‌ خۆڵ و ئاوه‌ و توانای شكانیشی تێیدا ...