گرینگی فێربوونی زمانی بیانی
شاره‌زابون و فێربوونی ، وه‌ک
ناسنامه‌ی کۆمه‌ڵگا له پرۆسه‌ی فێرکردنی زمان ، نه‌ک ته‌نها کاریگه‌ره،
به‌ڵکو پێویستییه‌کی هه‌میشه‌ییه و حاشاهه‌ڵنه‌گره. بۆ فێربوونی زمانی دووه‌م ده‌توانرێت
چه‌ند ڕێگا و ڕێکاریی جیاواز بكرێته به‌ر چاو، یه‌کێک له‌و ڕێگایانه‌ی که ڕۆڵی به‌رچاوی
هه‌یه، له زیاتر فێربونی زمانیدووه‌م ئاشناکردنی فێرخوازه به که‌لتووری ئه‌و
زمانه‌ی که ده‌ی هه‌وێ، له‌م لایه‌نه‌وه هه‌وڵدراوه به ئاوڕدانه‌وه له
هه‌ردوو باری زمان و که‌لتوور كه په‌یوه‌ندی نێوانیان وكاری گه‌ری هه‌ردووکیان له‌سه‌ر
یه‌کتر، به‌تایبه‌ت پێگه‌ی که‌لتوور له پرۆسه‌ی فێرکردنی زمانی دووه‌م وخستنه‌به‌رده‌ستی
چه‌ندین ڕێکاری زمانیی بۆ فێربوونی که‌لتووری زمانی بیانی ، ئاسان كاری بکرێت بۆ
باشتر فێربوونی فێرخوازانی زمانی بیانی.
ناساندن و خستنه‌ڕوی که‌لتوور و
پیشاندانی ڕه‌گه‌زه‌کانی، باسکردنی زمان وه‌کو ڕه‌گه‌زێکی که‌لتوور و خستنه‌روو په‌یوه‌ندی و په‌یوه‌ستی نێوان زمان و که‌لتوور
له چوارچێوه‌ی نه‌ته‌وه و کۆمه‌ڵگادا، به‌شێوه‌ك نه زمان بێ که‌لتوور ده‌بێت و
نه که‌لتووریش بێ زمان، ده‌توانێت ئامانجی خۆی به‌باشی بچه‌سپێنێت. پرۆسه‌ی فیربون
وه‌ک پرۆسه‌یه‌کیهه‌مه‌لایه‌نی زانستی و مه‌عریفی و ڕۆشنبیری‌و ئه‌کادیمی له رێگه‌ی
تێكه‌لاو بون و ئاوێزانی لایه‌نه‌کانی که‌لتووری
نه‌ته‌وه و زمانی کۆمه‌ڵگاوه دێته‌بوون.
Comments
Post a Comment