خوێندنەوەی زیاتر بۆ خۆناسینە ؟

 



بەڵێ بۆ خۆ ناسینە چونکە کاتێک کە کتێبێک دەخوێنیتەوە ڕێ بە کتێبەکەش دەدەی بتخوێنێتەوە ، ئێ خۆ کە کتێبەکە دەکەیتەوە تەنها کتێبەکە نیە کە دەکرێتەوە !

خۆشت دەکرێتەوە

تۆ ئەو دەخوێنیتەوە و ئەویش تۆ دەخوێنێتەوە و پێت دەڵێ دەڵێت تۆ کێیت و چیت، بۆیە ئەوەی ناخوێنێتەوە نامۆیە بە خۆی

لە هەموو خوێندنەوەیەکدا دوو هەست و بیر بەهاوتەریبی یەکتر تێ دەپەڕن ،

 هەست و بیری خوێنەر و هەست و بیری نووسەر ، ئێدی خوێنەر نووسەر دەخوێنێتەوە و نووسەریش خوێنەر دەخوێنێتەوە٠

نووسەر ڕێ بە تۆی خوێنەر دەدەات کتێبەکەی بکەیتەوە و بیخوێنیتەوە ،

 بەڵام هاوکات هەر لەڕێی کتێبەکەیەوە ئەویش تۆ دەخوێنێتەوە

لە هەمووی گرنگتر ئەوەیە کە تۆی خوێنەر گوێ بیستی هەردوو خوێندنەوەکە دەبیت، هی خۆت بۆ ئەو هی ئەویش بۆ تۆ

 

 

( ڕێبین انوه‌ر )


Comments