لێنزێكی تێڵسكۆپی بۆ چاوی مرۆڤ دروست ده‌كرێت
تیمێكی بۆ توێژینه‌وه و به‌دواداچونی نێوده‌وڵه‌تی رایگه‌یاند، به‌شێوه‌یه‌كی كردهییانه ده‌ستیان به هه‌نگاوه‌كانی دروسكردنی لێنزێكی به‌هێز بۆ چاوه‌كانی مرۆڤ كردوه كه تاوانای هێنانه پێشه‌وه‌ی شته دوره‌كانی بۆ سێ هێنده هه‌یه، راسته‌وخۆ له‌سه‌ر گلێنه‌ی چاوان داده‌نرێت و وه‌ك تێڵسكۆپێكیش بۆ بینی روی مانگ به‌شێوه‌یه‌كی زۆر رون كارده‌كات.
تۆڕی هه‌واڵی Extreme Tech بۆ زانیارییه ته‌كنه‌لۆژییه‌كان له‌سه‌ر زاری تیمێكی نێوده‌وڵه‌تی بۆ توێژینه‌وه و به‌دواداچون بڵاویكرده‌وه، تیمه‌كه یه‌كه‌مین هه‌نگاوی كرده‌ییان بۆ دروستكردنی لێنزێكی بۆ گلێنه‌ی چاوه‌كانی مرۆڤ ده‌ستپێكردوه كه له رێگه‌یه‌وه بینی سه‌ر روی مانگ به‌شێوه‌یه‌كی زۆر باش ئاسان دەکات.
به‌كارهێنانی لێنزه‌كه، ئاستی بینینی شته دوره‌كان بۆ سێ هێنده زیاده‌كات
ئاماژه‌ی بهوهشكردوه، كاتێك ئه‌م لێنزانه بهكاردههێنینت، ده‌كرێت ئاستی هێنانه پێشه‌وه‌ی شته دوره‌كان سێ هێنده زیادبكه‌یت و ئه‌مه‌ش رێگا بۆ به‌كارهێنه‌رانی خۆش ده‌كات تا بتوانن سه‌ر روی مانگ، دیارده‌كانی خۆرگیران و مانگگیران به‌شێوه‌یه‌كی زۆر رون ببینن.
به‌شی یه‌كه‌میان وه‌ك وه‌رگری روناكی كارده‌كات و بینایی چاوان له تیشكه زیان به‌خشه‌كان ده‌پارێزێت
Extreme Tech باسی له‌وه‌شكردوه، به‌پێی دیزاینی توێژه‌رانی ئه‌و لێنزه، لێنزهكهیان له دو به‌شی سه‌ره‌كی بونیادنراوه و به‌شی یه‌كه‌میان وه‌ك وه‌رگری روناكی كارده‌كات كه بینایی چاوان له تیشكه زیان به‌خشه‌كان ده‌پارێزێت و به‌شێوه‌یه‌كی كاریگه‌ر ئاستی بینینی چاوه‌كانی رێكده‌خات له‌ساتی بینینی شته‌كانی ده‌وروبه‌ر كاتێك بۆ نزیكه‌ی سێ هێنده نزیك ده‌بنه‌وه.
لێنزه‌كه شوێنگره‌وه‌ی رێكاره‌كانی چاره‌سه‌ركردنی كلاسیكییه، به‌تایبه‌ت بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه به‌ته‌مه‌نن
ئاماژه‌ی بهوهشكردوه، لێنزی دوه‌می وه‌ك تێڵسكۆپێك كارده‌كات و ده‌توانێت به‌ڕونی و به ئاستی 100 ملیمه‌تر شته دوره‌كان بهێنێته پێشه‌وه و هه‌روه‌ها تیمه‌كه ئامانجێكی دیكه‌یان له‌پشت ئه‌م هه‌نگاوه‌یان خستوه‌ته پێشه‌وه، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه ببێتهڕێگهیهك له‌به‌ر ده‌م ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له‌گه‌ڵ چونه ته‌مه‌نه‌وه به‌شێوه‌یه‌كی گشتی بیناییان به‌شێوه‌یه‌كی فراوان كه‌م ده‌كات و به‌م شێوه‌یه‌ش ده‌كرێت یارمه‌تیده‌رێكی باش بێت بۆ ئه‌وه‌ی بیناییان ئاسایتر بكه‌نه‌وه و رێكاره‌كانی چاره‌سه‌ری كلاسیكیش كه‌متر بكنه‌وه.
دەست خۆش
ReplyDelete